پەیامی پرسە و سەرەخۆشی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان کۆمیتەی یۆتۆبۆری.
کەسوکار و ماڵباتی هێژای کاک تەیفوور بەتحایی، وەکوو پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بۆ لەدەستدانی کاک تەیفوور هاوژین و باوکی دڵسۆز، نووسەر، دەرهێنەر، سیاسەتمەدار، شۆڕشگێڕ و کەسایەتیی دیاری تێکۆشانی ئازادیخوازیی کوردستان و ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان ئاراستە دەکەین.
لەدەستدانی کاک تەیفوور و کەسایەتیی لەو چەشنە خەسارێکی گەورەیە بۆ شۆڕشی کوردستان و جێگەی واڵای کەسانی وا بە زوویی و ئاسانی پڕ ناکرێتەوە.
کاک تەیفوور بەشێکی زۆر لە تەمەنی خۆی خستە پێناو خەبات کردن بۆ بەدیهێنانی کۆمەلگەیەکی یەکسان و ئازاد، نەمانی جیاوازی چینایەتی و سەرمایەداری، کوردستانێکی ئازاد و ئێرانێکی دیمۆکراتیک و لەو ڕێگەشدا گەلێک کۆسپ و تەگەرەی،هەر لە سیاچاڵەکانی ڕژیمی پاشایەتی بگرە تا ژیانکردن لە تاراوگە دیت بەڵام کۆڵی بە زۆرداریی هیچکام لە ڕژیمی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی ئێران نەدا.
وەکوو پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ديسانەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی هێژا دەکەین و لەم خەسارەدا خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین. هەروەها سەرلەنوێ پەیمانی خۆمان لەگەڵ هەموو ئارمان و ئامانجەکانی کاک تەیفوور نوێ دەکەینەوە، و بە دڵنیاییەوە هەتا گەیشتن بە ئاواتەکانی تەیفوورەکان بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد دەست لە بەدیهێنانی ئازادیی گەل و وڵات بەرنادات و لەم پێناوەدا تێکۆشانی بێ وچانی خۆی دەکات.
لەگەڵ ڕێز و حورمەت
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان کۆمیتەی یۆتۆبۆری.
Comments are closed.