کوردی – TAIFOR https://taifor.se Wed, 14 Oct 2020 17:56:38 +0000 fa-IR hourly 1 https://wordpress.org/?v=6.6.2 https://taifor.se/wp-content/uploads/2019/06/cropped-p4-1-32x32.png کوردی – TAIFOR https://taifor.se 32 32 ماڵ ئاوا کاک تەیفور هاوڕێی خۆشەویستم (رووف کەعبی ) https://taifor.se/%d9%85%d8%a7%da%b5-%d8%a6%d8%a7%d9%88%d8%a7-%da%a9%d8%a7%da%a9-%d8%aa%db%95%db%8c%d9%81%d9%88%d8%b1-%d9%87%d8%a7%d9%88%da%95%db%8e%db%8c-%d8%ae%db%86%d8%b4%db%95%d9%88%db%8c%d8%b3%d8%aa%d9%85-%d8%b1/ Wed, 14 Oct 2020 17:56:38 +0000 http://taifor.se/?p=1765 هاوڕێ و دۆستی ئازیز و دێرینم، برای گەوره و ڕێزدارم کاک تەیفوری بەتحایی، تێکوشەری لەمێژینه، بەندکراوی سیاسی رژیمی شاە و پارێزەرەکەی مافی نەتەوەکەمان بەرامبەر ڕێژمی کۆماری ئیسلامی و پێشمەرگە و خەباتکاری ناسراوی گەلەکەمان، پاش ماوەێکی زۆر بەرەنگاری له گەڵ نەخۆشی شێرپەنجە به جێی هێشتین.

یاد و ناوی کاک تەیفور له دڵی هەمو خەباتکارێکی ڕێگای ئازادی و یەکسانی زیندووە.

خەبات له دژی دیکتاتۆری و زۆرداری و سەرکوت یەکێک لە ڕۆڵە به ئەمەگەکانی خۆیی له دەستدا و هەمو هاوڕێیان و ئەۆانەی له نزیکەوە دەیانناسی خەم و پەژارە دایگرتن.
هادەردەم له گەڵ ژیلا خانم هاوسەری ڕێزدار و ماندوونەناسی کاک تەیفور، هەژان و ئایدا و گشت خانەوادەی ئازیزیان.

ناو و یادی زیندووە و بەرز و بەڕێزە
رووف کەعبی

]]>
فیدراسیۆنی کۆمه ڵه کوردستانییه کان له سوید https://taifor.se/%d9%81%db%8c%d8%af%d8%b1%d8%a7%d8%b3%db%8c%db%86%d9%86%db%8c-%da%a9%db%86%d9%85%d9%87-%da%b5%d9%87-%da%a9%d9%88%d8%b1%d8%af%d8%b3%d8%aa%d8%a7%d9%86%db%8c%db%8c%d9%87-%da%a9%d8%a7%d9%86-%d9%84%d9%87/ Wed, 14 Oct 2020 15:15:42 +0000 http://taifor.se/?p=1756 ]]> ڕاگەیاندراوی پارتی دیموکراتی کوردستان لیژنه ی ناوچه ی سوید https://taifor.se/%da%95%d8%a7%da%af%db%95%db%8c%d8%a7%d9%86%d8%af%d8%b1%d8%a7%d9%88%db%8c-%d9%be%d8%a7%d8%b1%d8%aa%db%8c-%d8%af%db%8c%d9%85%d9%88%da%a9%d8%b1%d8%a7%d8%aa%db%8c-%da%a9%d9%88%d8%b1%d8%af%d8%b3%d8%aa/ Wed, 14 Oct 2020 14:40:28 +0000 http://taifor.se/?p=1748 ]]> خەڵاتی ” تەیفوور بەتحایی” بۆ فیلمی دێکۆمێنتاری https://taifor.se/%d8%ae%db%95%da%b5%d8%a7%d8%aa%db%8c-%d8%aa%db%95%db%8c%d9%81%d9%88%d9%88%d8%b1-%d8%a8%db%95%d8%aa%d8%ad%d8%a7%db%8c%db%8c-%d8%a8%db%86-%d9%81%db%8c%d9%84%d9%85%db%8c-%d8%af%db%8e%da%a9%db%86/ Tue, 13 Oct 2020 22:17:23 +0000 http://taifor.se/?p=1738 بەڕێزان، ئامادە بووانی مەراسمی ماڵاوایی لە نەمر کاک تەیفووری بەتحایی

کۆچی دوایی مامۆستا تەیفووری بەتحایی، تەمێکی خەستی هێناوەتە سەر دیدەی بێداری ئاشقانی ئازادی و ڕێڕەوانی هونەر و داهێنانی دەروەست، موتەعهێد و سەربەخۆ، بەڵام لە هەمان کاتدا، دیوێکی دەروشاوەی لە بەرهەمی ئەندێشە و هونەری ئەم کەسایەتییە خاکەڕایە دەرخست، کە بۆ زۆر کەس نائاشنا بوو.
کاک تەیفوور، جگە لە ناوبانگی لە بواری سیاسی و چالاکیی ڕێکخراوەییدا، فیلمسازێکی پێشەنگ و دەسپێشخەری بەرهەمهێنانی فیلمی بەڵگەنامەیی و دێکۆمێنتاری کوردستانە، بەرهەمهێنانێکی ناوازە کە بێ هیچ گومانێک، بەشێکی دیار و بەرچاوی مێژووی هونەری ئێمە و نەتەوەکانی دیکەی جوغرافیای سیاسی ئێستەی ئێرانە  . بۆیە دەڵێین ئێران، لەبەر ئەوەی، ناو و کەسایەتی، خەبات و ناوبانگی کاک تەیفووری بەتحایی، لە جوغرافیای سیاسی ئێراندا، ناسراوە و خەمخۆریی بەڕێزیان، بۆ بەختەوەری و ئازادی چین و توێژە جیاجیاکانی کورد و نەتەوەکانی دیکە، بۆ هەمووان ئاشکرایە .

بەتحایی لەسەردەمانێک دا، کاری فیلمی بەڵگەنامەیی کردوە، کە بە دژوارترین رۆژ و شەوانی نەتەوەی ئێمە لە کاتی بەربەرکانێ بۆ پاراستنی کەرامەتی  ژیان و ئازادی  مرۆڤی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا، تۆمار کراوە.

هزر و هەست و بەرپرسایەتی ئەم هونەرمەند و نووسەرە، لە تۆمار کردنی تەقەلای میلەتێک بۆ ژیان و مانەوە و پاراستنی کەرامەتی ئینسانیی خۆی، جێگەی بایەخ و ڕێزلێنانە.

زۆرن ئەو کەسانەی بە مردنیان، لەیاد و بیرەوەری خەڵکدا نامێنن و بای رۆژگار، ناو و پێگە و بەرهەمیان دەسڕێتەوە، بەڵام بە خۆشییەوە، مەرگ ناتوانێ و نەیتوانیوە کاک تەیفوورمان لێ بستێنێ وژیانی نوێی تەیفووری بەتحایی، لە بەرهەمە سینەمایی و نووسراوەکانی دا، لە   ئیمان و باوەڕی پتەوی بە خەبات بۆ بەختەوەریی مرۆڤ و ئەو یادگارییە بەنرخانەی کە لە سەربەخۆ بوونی کەسایەتی خۆی بەجێهێشتووە، لە هەست و بیر وباوەڕی یەک بەیەکی ئێمەدا دەستی پێکردووە .

بۆیە، ئەرکی سەرشانی ئێمەیە، کە بە شێوازی گونجاو، ڕێز لە بەرپرسایەتی و خەبات و داهێنانی بەتحایی، بەتایبەت لە بواری فیلمسازی دا بگرین و زەمینەیەک بۆ هاندانی لاوانی داهێنەر فەراهەم بکەین، تا مەشخەڵی دەستە بەتواناکانی هاوڕێی کۆچکردوومان، تا هەتایە، لە ئاسۆی کلتوور و فەرهەنگی کوردستان و رۆشنبیرانی ئەو نەتەوەانەی  بۆ ئازادی و بەختەوەری  مرۆڤی چەوساوە تێدەکۆشن ، بدرەوشێتەوە.

لەم پێوەندییەدا، بە پێویستی دەزانین، دانانی خەڵاتی ” تەیفووری بەتحایی” بۆ فیلمی دێکۆمێنتار و بەڵگەنامەیی، ڕابگەینین.

ئەم خەڵاتە کە بە هیمەتی چەند کەس لە فیلمسازانی کورد و ئاشقانی فەرهەنگ و کلتووری کوردی لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان دادەمەرزێت، بەو بەرهەمانە پێشکەش دەکرێت، کە لە بواری سینەمای موستەند و بەڵگەنامەییدا، بە شێکەوازێکی نوێ و داهێنەرانە دەپەرژێنە سەر کێشەی کورد لە چوارپارچەی کوردستان و هەر شوێنێکی دیکەی دونیا و داکۆکی لە ئازادی و مافی سەربەستی نەتەوەکان لە جیهاندا دەکەن، بەرهەم دێن .
زانیاری زیاتر لە چۆنیەتی کاری خەڵاتەکە، دواتر لە ڕاگەیندراوێکی تایبەت دا، بڵاو دەکرێتەوە.
پێویست بە ئاماژەیە، کە ئەم خەڵاتە، سەربەخۆیە و لە چوارچێوەی هیچ حزب و سازمان و رێکخراوێکدا کار ناکات .

هەر لەم پێوەندییەدا، داوا لە ئێوەی بەڕێز دەکەین، کە بەقەدەر  توانا، دەرفەت  و خولیاتان، لە بە ئەنجام گەیاندنی ئەم ئەرکە پیرۆزەدا، یاریدەرمان بن.

بەدەرفەتی دەزانین کە هەر لێرەوە، سەرەخۆشی خۆمان بە بنەماڵەی بەڕێزی کاک تەیفوور و هەموو ئازادیخوازان و ئەمەکدارانی هونەری کوردستانی ڕابگەیەنین و ئارزووی سەبووریان بۆ بخوازین .

بەرز و بەڕێزە یاد و ناوی نەمر تەیفووری بەتحایی .

دەستەی دامەزرێنەری خەڵاتی تەیفوور

]]>
پەیامی ڕێزلێنان و ماڵئاوایی و سەرە خۆشی بۆ مەرگی نابەوەختی کاک تەیفووربەتحایی.(کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان) https://taifor.se/%d9%be%db%95%db%8c%d8%a7%d9%85%db%8c-%da%95%db%8e%d8%b2%d9%84%db%8e%d9%86%d8%a7%d9%86-%d9%88-%d9%85%d8%a7%da%b5%d8%a6%d8%a7%d9%88%d8%a7%db%8c%db%8c-%d9%88-%d8%b3%db%95%d8%b1%db%95-%d8%ae%db%86%d8%b4/ Tue, 13 Oct 2020 22:00:22 +0000 http://taifor.se/?p=1729 پەیامی ڕێزلێنان و ماڵئاوایی و سەرە خۆشی بۆ مەرگی نابەوەختی کاک تەیفووربەتحایی. ]]> پەیامی پرسە و سەرەخۆشی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان کۆمیتەی یۆتۆبۆری. https://taifor.se/%d9%be%db%95%db%8c%d8%a7%d9%85%db%8c-%d9%be%d8%b1%d8%b3%db%95-%d9%88-%d8%b3%db%95%d8%b1%db%95%d8%ae%db%86%d8%b4%db%8c-%d9%be%d8%a7%d8%b1%d8%aa%db%8c-%da%98%db%8c%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a6%d8%a7%d8%b2/ Tue, 13 Oct 2020 21:50:14 +0000 http://taifor.se/?p=1727 کەسوکار و ماڵباتی هێژای کاک تەیفوور بەتحایی، وەکوو پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بۆ لەدەستدانی کاک تەیفوور هاوژین و باوکی دڵسۆز، نووسەر، دەرهێنەر، سیاسەتمەدار، شۆڕشگێڕ و کەسایەتیی دیاری تێکۆشانی ئازادیخوازیی کوردستان و ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان ئاراستە دەکەین.

لەدەستدانی کاک تەیفوور و کەسایەتیی لەو چەشنە خەسارێکی گەورەیە بۆ شۆڕشی کوردستان و جێگەی واڵای کەسانی وا بە زوویی و ئاسانی پڕ ناکرێتەوە.
کاک تەیفوور بەشێکی زۆر لە تەمەنی خۆی خستە پێناو خەبات کردن بۆ بەدیهێنانی کۆمەلگەیەکی یەکسان و ئازاد، نەمانی جیاوازی چینایەتی و سەرمایەداری، کوردستانێکی ئازاد و ئێرانێکی دیمۆکراتیک و لەو ڕێگەشدا گەلێک کۆسپ و تەگەرەی،هەر لە سیاچاڵەکانی ڕژیمی پاشایەتی بگرە تا ژیانکردن لە تاراوگە دیت بەڵام کۆڵی بە زۆرداریی هیچکام لە ڕژیمی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی ئێران نەدا.

وەکوو پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ديسانەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی هێژا دەکەین و لەم خەسارەدا خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین. هەروەها سەرلەنوێ  پەیمانی خۆمان لەگەڵ هەموو ئارمان و ئامانجەکانی کاک تەیفوور نوێ دەکەینەوە، و بە دڵنیاییەوە هەتا گەیشتن بە ئاواتەکانی تەیفوورەکان بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد دەست لە بەدیهێنانی ئازادیی گەل و وڵات بەرنادات و لەم پێناوەدا تێکۆشانی بێ وچانی خۆی دەکات.

لەگەڵ ڕێز و حورمەت
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان کۆمیتەی یۆتۆبۆری.

]]>
ڕاگەیاندراوی کۆمەڵێک لە هونەرمەندان و نووسەرانی کورد، بە بۆنەی کۆچی دوایی نەمر، تەیفووری بەتحایی https://taifor.se/%da%95%d8%a7%da%af%db%95%db%8c%d8%a7%d9%86%d8%af%d8%b1%d8%a7%d9%88%db%8c-%da%a9%db%86%d9%85%db%95%da%b5%db%8e%da%a9-%d9%84%db%95-%d9%87%d9%88%d9%86%db%95%d8%b1%d9%85%db%95%d9%86%d8%af%d8%a7%d9%86/ Tue, 13 Oct 2020 21:20:41 +0000 http://taifor.se/?p=1719 کۆمەڵگای هۆشیار و چاوکراوەی کوردستان، کەسایەتیەکی دیار و خۆشەویستی خۆی لە دەست دا. کەسایەتییەک پڕ لە وزەی ژیان و خەبات بۆ دەستەبەر کردنی ئازادی و بەربەرەکانێ لە گەڵ ستم و چەوساندنەوە و زەوت کردنی مافی چارەنووسی گەلێکی لە پەراوێز خراو. هونەرمەند و رۆشبیرێکی دەروەست و مەتەعەهد بە رەساڵەتی مێژوویی هونەر و ئەندێشە لە پێناوی ئاشکرا کردنی ژیانی پڕ لە رەنجی هەژاران و ئیرادەی ئازادیخوازان، بۆ دەستڕاگەیشتن بە یەکسانی کۆمەڵایەتی و سەربەخۆبوون و بە ئازادی گەیشتن .

نەمر تەیفووری بەتحایی  ساڵی ١٣٢٦ی هەتاوی، لە بنەماڵەیەکی فەرهەنگی دا، لە گەڕەکی جەوراوای شاری سنە، لە دایک بوو. هەر لە هەڕەتی لاویدا بە دونیای پڕ لە رەنج و ستەم و ئاواتەکانی چینی چەوساوە ئاشنا بوو، پاش تەواو کردنی خوێندن و وەرگرتنی دیپلۆم، دەورەی سەربازییەکی لە سوپای دانشی ئەو کاتدا، لە گوندەکانی تورکمان سەحرا بەسر برد و هەر لەوێش لەگەڵ ژیانی پڕ لە ئازار و هەژارانەی نەتوەیەکی دیکە ئاشا بوو . ئەم ئاشنا بوونەی بە لایەنەکانی ژیانی خەڵک، دواتر و لە کاتی خوێندنی لە ” مدرسە عالی فیلم و سینەما” لە تاراندا، بوو بە بنچینەی فکر و ڕوانین وئەندێشەی گەنێکی چاو کراوە، کە دواتر لە فیلم و کتێب و وتارەکانی دا، ڕەنگی دایەوە .

کاک تەیفوور پاش تەواو کردنی  خوێندنی لە تاران، لە شاری شیراز گیرسایەوە و هەر لەوێ بوو کە لەگەڵ “کەرامەتی دانشیان” زۆرتر ئاشنابوو . لەو سەردەمەدا رژیمی پەهلەوی بوونی زیندانی سیاسی لە وڵاتی ئێراندا ئینکار دەکرد، دانشیان و بەتحایی و دوو کەسی دیکە، بۆ ئاشکرا کردنی ئەم درۆیە، پلانێکیان داڕشت تا بەوبۆنەوە، داوای ئازادی زیندانیانی سیاسی بکەن و بە دونیا ڕابگەینێن کە لە ئێرانی ئەو کاتدا، چ حەقیقەتێک دەشاردرێتەوە. بە کەشف بوونی پلانەکەیان، هەموو ئەندامانی گرووپ دەگیرێن و لە نادادگای نیزامی دا، بە ئیعدام مەحکووم دەکرێ و  سەرئەنجام سزاکەی دەکرێتە مانەوەی هەتایی لە زینداندا.

پاش ئازادی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاویدا، تەتفووری بەتحایی تێکۆشانی سیاسی خۆی لە بزووتنەوەی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستاندا پەرەپێدەدا و لە هەمان کاتدا، وەکوو پێشەنگێکی بورای سینەمای موستەند، ژیان و خەباتی خەڵک تۆمار دەکات و ئاکامی ئەم کارەی ەم چەند فیلمە دا دەبێت :
” رەنج”، “نان و ئازادی”، “کۆچ”، “رۆشنایی شمەکان ” . هەروەها لە کاتی نیشتە جێ بوونی لە هەندەران، فیلمی سینەمایی” گەلە گورگ” بەرهەمدێنێ .
فیلمی کۆچ لە فستیواڵێکی فەرانسەدا، ڕێزی لێدەگیرێ و نان و ئازادی بە یەکێ لە دیارترین و درەوشاوەترین دێکۆمێنتهایەک دێتە ئەژمار کە تا ئێستە لە سینەمای موستەندی دەروەست و موتەهێدی کوردستاندا، هاتوەتە بەرهەم .

مەودای کاری هونەری بەتحایی تەنیا نەبەستراوەتەوە بە سینەمای موستەندوە، ئەم رۆشنبیرە هونەرمەندە، جگە پەروەردە کردنی دەیان کادری تەلوویزیۆنی لە باشووری کوردستان و بەڕێوەبردنی چەندین ساڵەی دەورەی فیلمسازی لە وڵاتی سوئید، لە بواری نووسینی دا، چالاکانە قەڵەمی خستوەتە گەڕ و جگە لە دەیان وتار و ورگێڕان، ئەم کتێبانەی پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کردوە :
“ژیان بە دەم زریانەوە، بەرگی ١ و   ٢،” “سەفەری خەیاڵ”، “سەد ساڵ گەشەی کۆمەڵایەتی سوئێد”، “مافی ژن لە کۆمەڵی کوردی دا،  بەرهەمی هاوبەش لە گەڵ ژیلا خانمی هاوسەری”، “ژیان وەکوو خۆی” .

پێگەی کۆمەڵایەتی، سیاسی و هونەری کاک تەیفوور، بۆ هەموو توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان، مایەی شانازییە ، هەر بۆیە ئێمە  هاوڕێیان، دۆستان و لایەنگرانی بەرهەمەکانی نەمر تەیفووری بەتحایی، وێڕای داخوکەسەرمان بۆ کۆچی ئەم خەباتکار، نووسەر  و هونەرمەندە دەروەست و داهێنەرە،یاد و ناو و یادگارییەکانی بەرز دەنرخێنین و خۆمان بە هاوخەمی بنەماڵەی بەڕێزیان دەزانین .

]]>